به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بنکه‌ی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌کانی سۆران له راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاوی کردوووه‌ته‌وه که له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هێزه‌کانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى نه‌هێشتنى ماده هۆشبه‌ره‌کان و بنکه‌ى نه‌هێشتنى ماده هۆشبه‌ره‌کانى سۆران و بنکه‌ى نه‌هێشتنى ماده هۆشبه‌ره‌کانى دهۆک له چه‌ند چالاكيیێكدا توانيویانه ده‌ست بگرن به سه‌ر بڕی ١٠١ کیلۆ ماده‌ی هۆشبه‌ر له جۆره‌کانی تریاک و هێرۆیین و شیشه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه‌ه هاوکات بڕى ٢٣٠٠ پارچه حه‌بی هۆشبه‌ر له جۆری ترامادۆڵ ده‌ستی به سه‌ردا گیراوه.
بنکه‌ی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌کانی سۆران راشیگه‌یاندوه‌وه که هێزه‌کانیان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ بنکه‌ى نه‌هێشتنى ماده هۆشبه‌ره‌کانى دهۆک ١٣ تۆمه‌تباریان به تۆمه‌تی بازرگانی کردن و به‌کارهێنانی ماده هۆشبه‌ره‌کان ده‌ستگیر کردوووه و رووبه‌ڕووی دادوه‌ری لێکۆڵینه‌وه کراونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاوی کرده‌وه که باندێکی پێنج که‌سییان به تۆمه‌تی به‌کارهێنان و بازرگانی کردن به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیر کردوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment