کوردپرێس:
ڕۆژی دووشەمە 1ی نۆڤێمبێری 2021 بەرامبەر بە 10ی گەڵاڕێزانی 1400ی هەتاوی محەمەد مەهدی ئیسماعیلی وەزیری ڕۆشنبیریی ئێران لە پەیامێکدا بەبۆنەی کۆتاییهاتنی خولی پانزدەهەمی فستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان پەیامێکی بڵاو کردەوە تێیدا ڕایگەیاند یەک لە ئەرکەکانی شانۆ ئەوەیە کە گرفت و کەمایسیە کۆمەڵایەتییەکان دەستنیشان دەکات و شانۆی سەرشەقامیش ئاوێنیەێکی گونجاو و شەفافی ڕەنگدانەوەی ئەو کێشە کۆمەڵایەتییانەی ئێمەیە.
وەزیری ڕۆشنبیریی ئێران زیادیشی کرد: شانۆ لە نەفسی خۆیدا بەبایەخە و ئەو هونەرە پڕبایەخە توانای مرۆڤ لە جەستە و گیان و خەیاڵدا بە قەرز وەردەگرێت و هەوڵ دەدات خەم و پەژارە و چەڵەمەی ژیانمان ڕوون بکاتەوە.
ناوبراو لە کۆتاییدا سپاسی بەڕێوەبەرانی فستیڤاڵەکە و بەشداربووان و هەروەها خەڵکی ئەمەگناس و هونەردۆستی مەریوان کرد بۆ بەڕێوەبردنی فستیڤاڵەکە.
Your Comment