بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەو دیدارەدا وێڕای تاوتوێ كردنی هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی پێک هێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق و په‌ره‌سه‌ندنه سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كه، گفتوگۆ له‌باره‌ی پەیوەندییه‌كانی هەرێمی کوردستان و یەکێتی ئەورووپا و هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرا.
له باره‌ى هه‌وڵه‌كان بۆ پێک هێنانی حكوومه‌تی نوێ له به‌غدا، مه‌سروور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا کە پشتگیری له هه‌نگاوه‌كانی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كه‌ین و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌شداری كردنی یه‌كسان له نێوان پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كان له گفتوگۆكانماندا به‌رده‌وامین و رایگه‌یاند: ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان رۆڵی به‌شداری راسته‌قینه‌ی له بڕیاره سیاسی و سه‌ربازی و ئه‌منیه‌كان هه‌بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له رۆڵی ده‌ستوور له چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان، به‌تایبه‌تی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان كرا، له‌وباره‌وه راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، مادده‌ی 140ی ده‌ستوور كلیلی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌رێمی كوردستانه و گوتی: ئه‌م چاره‌سه‌ره ده‌بێته بنه‌مایێک بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی وه‌ک یاسای نه‌وت و غاز و بوودجەی پێشمه‌رگه.
له‌باره‌ی پێک هێنانی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان مه‌سروور بارزانی روونی كرده‌وه، كه ده‌خوازن له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن حكوومه‌تێكی به‌هێز دروست بكه‌ن.
له‌لای خۆیه‌وه باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی ئه‌نجام دانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی له مه‌سروور بارزانی كرد و رایگه‌یاند ئه‌نجامه‌كان ده‌بنه چوارچێوه‌یێكی یاسایی بۆ كوردستانێكی به‌هێز و سه‌قامگیر. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا بۆ یارمه‌تیدانی هه‌رێمی كوردستان دا و رایگه‌یاند: یه‌كێتی ئه‌ورووپا له گفتوگۆی به‌رده‌وام دایه بۆ هاوكاریی له‌رووی پرۆسه‌ی چاكسازی و رێكخستنه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی هەرێمی كوردستان.
سەرچاوە: میدیاکانی هەرێم
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment