کوردپرێس:
ڕۆژی دووشەمە 1ی نۆڤێمبێری 2021 بەرامبەر بە 10ی گەڵاڕێزانی 1400ی هەتاوی عوبەید ڕۆستەمی بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری (فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی)ی پارێزگای کوردستان لە ڕێوڕەسمی کۆتایی خولی پانزدەهەمی فستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام کە لە مەریوان بەڕێوە چوو وتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا ڕایگەیاند فستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان گرینگترین ڕووداوی فەرهەنگیی پارێزگای کوردستانە.
ڕۆستەمی گوتیشی: هێورکردنەوەی کەشی دەروونی و کار کردن بۆ شادکردن و بەگەڕخستنی جووڵەی کۆمەڵایەتی چەند سوودێکی فستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامن کە ساڵانە لە مەریوان بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو زیادیشی کرد: هەوڵەکان بۆ دابین کردنی گوژمە و پارەی پێویست بۆ بەڕێوەبردنی شانۆی سەرشەقامی مەریوان جێگەی ڕێز و پێزانینە و لە هەمان کاتدا کە ڕاکێشانی پارە و گوژمە بۆ کاری ئاوەدانکاری زەحمەتە، دەبینین کە بەرپرسان هەوڵیان داوە پارەی پێویست بۆ ڕووداوە فەرهەنگییەکان تەرخان بکرێت.
Your Comment