له‌ که‌مپێکی باکووری فه‌ڕه‌نسا پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ سه‌دان په‌نابه‌ری کوردی عێراق ده‌رده‌کات

به‌شی جیهان- پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا 1800 په‌نابه‌ری له‌ که‌مپێکی باکووری وڵاته‌که‌ی ده‌رکرد که‌ زۆربه‌یان کوردی عێراقن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا له‌ هه‌ڵمه‌تێکدا 1800 کۆچبه‌ری نایاسایی له‌ ناوچه‌ی دۆنکرکی باکووری ئه‌و وڵاته‌ ده‌رکرد که زۆربه‌یان کوردی عێراقن.

پۆلیس ئامانج له‌ ده‌رکردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ به‌ کۆتایی هێنان به‌ قاچاخی مرۆڤ له‌و ناوچه‌یه‌ به‌ره‌و به‌ریتانیا و جێگیر کردنیان له‌ شوێنێکدا ڕاده‌گه‌یێنێت که‌ شایسته‌ی په‌نابه‌ران بێت.

وته‌بێژی پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاندوووه‌ که‌ هه‌ڵمه‌تی ده‌رکردنی کۆچبه‌ران له‌ کاتژمێر 8ی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 23ی تشرینی یه‌که‌می 2018وه‌ ده‌ستی پێکرد و ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ به‌پێی حوکمی دادگه‌ی ناوچه‌ی دۆنکرک ئه‌نجام دراوه‌.

ئه‌نجومه‌نی پشتیوانی له‌ کۆچبه‌رانیش ڕای‌گه‌یاندوووه‌ که‌ هێزی پۆلیس، جه‌نده‌رمه‌ و پۆلیسی دژه‌شۆڕش له‌و ناوچه‌یه‌ جێگیر بوونه‌ و 30 بۆ 40 پاسیان بۆ گواستنه‌وه‌ی کۆچبه‌ران ئاماده‌ کردوووه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39008

Your Comment

You are replying to: .
captcha