سه‌ركرده‌یێكی داعش له‌ ژێر زه‌ویدا ده‌ستگیر كرا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی عێراق ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده‌یێكی داعشی به‌ ناوی "ئه‌با ته‌لحه‌" له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا له‌ حه‌ویجه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای که‌رکووک ڕاگه‌یاند.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی عێراق گرته‌یێكی ڤیدیۆیی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌با ته‌لحه‌، یه‌كێک له‌ سه‌ركرده‌كانی چه‌كدارانی داعش له‌ عێراق له‌ ژێر زه‌ویدا ده‌ستگیر ده‌كرێت.

ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی عێراق له‌ ناو گوندی قه‌هاره‌ له‌ قه‌زای حه‌ویجه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگاری که‌رکووک ئه‌نجام دراوه‌.

فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی عێراق ڕایگه‌یاندوووه‌ که‌ ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی داعش ناوی "سه‌باح حاتم سلێمان"ه‌ و ناسراوه‌ به‌ "ئه‌با ته‌لحه‌" و له‌ توونێلێكدا خۆی حه‌شار دابوو.

شایانی باسه‌؛ دوای زیاتر له‌ سێ ساڵ و داگیركردنی به‌شێكی زۆر له‌ ناوچه‌كانی باشووری عێراق و دروست كردنی خه‌لافه‌تێک، كۆتاییی ساڵی ڕابردوو حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق كۆتایی هاتنی چه‌كدارانی داعشی له‌ عێراق ڕاگه‌یاند.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38998

Your Comment

You are replying to: .
captcha