به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌رمانده‌یێكی هێزی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) كه نه‌یویست ناوی بڵاو بكرێته‌وه بهKNN ی ڕاگه‌یاند: دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه 21ی تشرینی یه‌که‌می 2018 گه‌ریلاكانیان له دوو قۆڵهوهو بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێک هێرشیان كرده سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی سوپای توركیا له گردی لیلكانی سنووری ناحیه‌ی سیده‌كان.
ناوبراو وتیشی: له شه‌ڕه‌كه‌دا چه‌ندین سه‌ربازی توركیا كوژراون، جگه له‌وه‌ش چه‌ند ته‌رمێكیان به‌جێماوه.
ماڵپه‌ڕی ڕادیۆ نه‌وا به‌پێی ڕاگه‌یێندراوێکی فه‌رمیی هێزه‌کانی په‌که‌که باس له سێ ئۆپه‌راسیۆنی په‌که‌که دژ به هێزه‌کانی تورکیا ده‌کات که کوژرانی 5 سه‌ربازی تورکیای لێکه‌وتۆته‌وه.
له كانوونی یه‌كه‌می ساڵی2017ه‌وه، سوپای توركیا له سنووری برادۆستی خاكی هه‌رێمی كوردستان جێگیر بوووه و چه‌ندین بنكه و باره‌گای سه‌ربازییان دروست كردوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment