کوردپرێس:
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی کۆبوونه‌وه‌کان، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌یدا، بافڵ تاڵه‌بانی چاوی که‌وت به ئوسامه نوجێفی سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی موته‌حیدوون و له‌دیدارێکدا که خالید شوانی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان و ژماره‌یێک سه‌رکرده‌کانی هاوپه‌یمانیی موته‌حیدوون ئاماده‌ی بوون، گفتوگۆ کرا له‌باره‌ی دوایین هه‌وڵه‌کانی پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی عێراق و ئاسایی­کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێم و عێراق، به‌شێوه‌یێک که به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌کان بخرێته پێش به‌رژه‌وه‌ندییه حزبییه‌کانه‌وه.
له‌و دیداره‌دا، ئوسامه نوجێفی باسی له په‌یوه‌ندییه مێژوییه‌کانی کرد له‌گه‌ڵ مام جه‌لال و وتی:"ئێمه چاوه‌ڕێی ئه‌وه له بافڵ تاڵه‌بانی ده‌که‌ین که له‌سه‌ر هه‌مان رێچکه‌ی مام جەلال درێژه به سیاسه‌تی خۆتان بده‌ن و پێکه‌وه کار بۆ به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌کان بکه‌ین".
له به‌رامبه‌ردا، بافڵ تاڵه‌بانی ته‌ئکیدی کرده‌وه، سیاسه‌تی حه‌کیمانه‌ی مام جه‌لال نه‌خشه رێگای داهاتوویان ده‌بێت بۆ باشتر بنیادنانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانیان و خزمه‌تکردنی زیاتر به پرسه نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و خه‌ڵک.
هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌یه‌دا، بافڵ تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ سه‌لیم جبووری سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی و کۆبوونه‌وه‌ی مه‌ده‌نی و چاکسازی کۆ بووه و دوایین پێشهاته سیاسییه‌کانی سه‌رگۆڕه‌پانی سیاسیی عێراق و هه‌رێم و هه‌وڵه‌کانی پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی عێراق تاوتوێ کران. له‌وباریه‌وه، ته‌ئکید کرایه‌وه له یه‌کخستنی بۆچوونه‌کان له‌پێناوی پێکهێنانی حکوومه‌تێک که ره‌نگدانه‌وه‌ی خواست و پێداویستییه‌کانی هه‌موو لایێک بێت.
له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا، بافڵ تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌کرد، له‌گه‌ڵ حکوومه‌تێکی خزمه‌تگوزارین که به یه‌ک چاو سه‌یری هه‌مووان بکات و به‌رجه‌سته‌ی مافه نه‌ته‌ویی و ده‌ستورییه‌کانی کورد بکات، چوونکه ئێمه باوڕمان به پێکه‌وه‌ژیان و پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش هه‌یه تا هه‌رێم و عێراق کاری له‌سه‌ر بکه‌ن، که ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیدا ده‌بێت.
له‌لایێکی دیکه‌وه، بافڵ تاڵه‌بانی چاوی که‌وت به نووری مالیکی، سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا و له دیدارێکدا گفتوگۆی به‌رپرسیارانه کرا له‌باره‌ی دۆخی عێراق و پرسی پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێ و بنیادنانه‌وه‌ی متمانه له نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان به‌پێی ده‌ستووری هه‌میشه‌ییی عێراق.
هاوکات، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له سه‌رخستنی هه‌نگاوه‌کانی پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی عێراق و ده‌ستپێکردنی قۆناغێکی نوێی سیاسی که به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی تێدا بپارێزرێت.
لای خۆیه‌وه، نووری مالکی پشتگیریی هه‌وڵه‌کانی بافڵ تاڵه‌بانیی کرد بۆ بنیادنانی په‌یوه‌ندییێکی به‌هێز له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا و ئاساییکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌کان.
له به‌رامبه‌ریشدا، بافڵ تاڵه‌بانی رایگه‌یاند، ده‌یانه‌وێت گیانی یه‌کتری قبووڵکردن و پێکه‌وه‌ژیان بنیاد بنێنه‌وه و چیتر رێگه نه‌ده‌ن به‌ناوی هیچ پاساوێکه‌وه ده‌ستوور پێشێل بکرێت و مافه‌کانمان زه‌وت بکرێت.
Your Comment