سه‌رۆکایه‌تی کۆماری تورکیا لەبارەی کۆبوونەوەکەی بایدن و ئەردۆغان ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە

بەشی تورکیا- فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان لە سه‌رۆکایه‌تی کۆماری تورکیا لەبارەی کۆبوونەوەکەی سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا لە پەراوێزی لوتکەی G20  ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان لە سه‌رۆکایه‌تی کۆماری تورکیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: "رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ جۆ بایدن لە پەراوێزی لوتکەی G20 لە رۆما کۆبوونەتەوە و ئیراده‌ی هاوبه‌ش بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات خراوەتەڕوو و گه‌یشتون به‌ رێککه‌وتن بۆ دامه‌زراندنی میکانیزمێکی هاوبه‌ش".

ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆبوونه‌وه‌که‌ له‌ که‌شێکی ئارامدا به‌ڕێوه‌چووه‌ و تیایدا په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات و پێشهاته‌کانی ناوچه‌که‌ تاوتوێ کراون.

فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان لە سه‌رۆکایه‌تی کۆماری تورکیا باسی لەوەکردووە، له‌ کۆبوونه‌وه‌ دووقۆڵییه‌که‌ی نێوان سه‌رۆک کۆمار ئه‌ردۆغان و سه‌رۆک جۆ بایدن هەروەها هه‌نگاوه‌کانی زیادکردنی قه‌باره‌ی بازرگانیی نێوان هه‌ردوو وڵات تاوتوێ کراوە.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌ردۆغان و بایدن-دا جه‌خت له‌سه‌ر هاوپه‌یمانێتی له‌ ناتۆ و ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی ستراتیژییه‌تی هاوبه‌ش کراوه‌ته‌وه‌ و خۆشحاڵی ده‌ربڕدراوه‌ له‌و هه‌نگاوانه‌ی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گۆڕانی ئاو و هه‌وا نراون.

News Code 3893

Your Comment

You are replying to: .
captcha