به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا كه ڕۆژی شه‌ممه 20ی تشرینی یه‌که‌می 2018 ئه‌نجام درا، هه‌ردوولا باسیان له دوایین پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق و دامه‌زراندنى حكوومه‌تى تازه‌ى عێراق كرد و ماكرۆن جه‌ختى له پێویستیى به‌شداریى هه‌موو لایه‌نه عێراقییه‌كان و به‌تایبه‌تى لایه‌نه كوردستانییه‌كان له پرۆسه‌ى سیاسى و دامه‌زراندنى حكوومه‌تى عێراقیدا كرده‌وه.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى سوپاسى بایه‌خدان و پشتگیریى هه‌میشه‌ییى فه‌ڕه‌نسا و ماكرۆنى بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرد و داكۆكیى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان له پرۆسه‌ى سیاسى و دامه‌زراندنى حكوومه‌تى تازه‌ى عێراقدا به‌شدار ده‌بێت. هه‌روه‌ها هیوایان خواست كه په‌یوه‌ندییه‌كانى فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا به‌رده‌وام بن.
نێچیرڤان بارزانی سوپاس و ستایشی سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسای کرد که دوای ڕووداوه‌کانی ئۆکتۆبه‌ری پارساڵ ڕۆڵێکی گه‌وره‌ی گێڕا له ئارام کردنه‌وه‌ی دۆخه‌که و ده‌ست پێکردنی دیالۆگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و شکاندنی ئابڵۆقه‌کان له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment