کوردپرێس:
ناسر بێهزاد ڕاوێژکاری بازرگانیی ئێران لە وڵاتی عێراق لەو بارەیەوە وتوویەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئێستادا سەدا 60ی بەرهەمە نانەوتییەکانی بۆ سێ وڵاتی چین و ئیمارات و عێراق هەناردە دەکات و ڕێژەی کاڵای هەناردەکراوی ئێرانی بۆ عێراق لە سێ مانگی ڕابردوودا 5.4 ملیار دۆلار بووە کە دەکاتە سەدا 60ی کۆی کاڵای نانەوتیی هەناردەکراوی ئێران.
ناوبراو زیادی کرد: لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 97ی هەتاویدا 4900 جۆ کاڵای ئێرانی بەرەو وڵاتی عێراق هەناردە کراوە کە زۆرینەیان بریتی بووون لە کەرەستەی بیناسازی، پلاستیک، خواردەمەنی و ئاژەڵ و مەکینەی جۆراوجۆر.
کۆی کاڵای هەناردەکراوی نانەوتیی ئێرانی بەرەو عێراق لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی 97دا گەستۆتە 617.9 هەزار تەن و لە ڕووی بایەخەوە 564.4 ملوێن دۆلار بووە و لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە باری کێشەوە 32.45 و لە باری بایەخی دۆلارییەوە 58.44 لە سەد هەڵکشانی بەخۆوە بینیوە.
لەو کاتەوە گەمارۆ ئابوورییەکانی ئەمریکا دژ بە ئێران دەستی پێکردووە دراوی ئێرانی تا ئاستێگی بەرچاو نزم بۆتەوە و ئەوەش دەرفەتێکی باش دەڕەخسێنێت بۆ هەناردەکردنی کاڵای ئێران و هەروەهاش دەرفەتێکی باشە بۆ کڕیارانی کاڵای ئێران لە بەر ئەوەی دراوی تمەن بەرانبەر بە دۆلار دابەزیوە و بە نرخێکی گونجاوتر دەتوانن کاڵای ئێران بکڕن و ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات زیاد بکەن.
Your Comment