وه‌زیری کۆچ و کۆچبه‌رانی عێراق: پێ‌ده‌چێت پشکی کورد له‌ حکوومه‌تی داهاتووی عێراق 3 وه‌زاره‌ت بێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زیری کۆچ و کۆچبه‌رانی عێراق پێشبینی ده‌کات که‌ مومکینه‌ سێ وه‌زاره‌ت له‌ حکوومه‌تی داهاتووی عێراق به‌ر کورد بکه‌وێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جاسم محه‌مه‌د جاف وه‌زیری کۆچ ‌و کۆچبه‌رانی عێراق له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووکدا ڕایگه‌یاندوووه‌: پێشبینی ده‌که‌ین عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی عێراق سێ وه‌زاره‌ت به‌ کورده‌کان بدات هه‌ر بۆیه‌ داوا له‌ حیزبه‌ کوردستانییه‌کان ده‌که‌م که‌ دژایه‌تیی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته‌ ڕابگه‌یێنن.

ناوبراو گوتیشی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی کورد له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌دا 18یه‌ بۆیه‌ ده‌بێت نوێنه‌رایه‌تی کورد له‌ ناو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌دا 18 بێت و ته‌رخاندانی سێ وه‌زاره‌ت به‌ کورد دادپه‌روه‌رانه‌ نییه‌ و نیشانه‌ی هاوسه‌نگیی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌وان نییه‌ که‌واته‌ ئه‌گه‌ر کورد هاوسه‌نگیی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی له‌ ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق له‌ده‌ست بدات به‌شداریی له‌و ده‌وڵه‌ته‌ ناکه‌ن.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه‌پرس"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38907

Your Comment

You are replying to: .
captcha