ژماره‌ی هێزه‌کانی تورکیا له‌ ناو هه‌رێمی کوردستان به‌رز ده‌بێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فه‌رمانده‌یێکی په‌که‌که‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ چه‌ند ڕۆژێكه‌ توركیا هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی ده‌ڤه‌ری برادۆست ده‌كات ‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كانیش ده‌ڵێت: له‌مه‌ودوا شه‌ڕی نێوان په‌كه‌كه ‌و توركیا له‌ سنووره‌كه‌ گه‌رمتر ده‌بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌رمانده‌یێكی سه‌ربازیی په‌كه‌كه‌ كه‌ نه‌یوست ناوی بڵاو بكرێته‌وه‌ ڕای‌گه‌یاند: چه‌ند ڕۆژێكه‌ توركیا هێزی زیاتر ڕه‌وانه‌ی سنووری ناحیه‌ی سیده‌كان ده‌كات و ده‌یه‌وێت بگاته‌ به‌رزایییه‌كانی چیای زران و چیای كه‌م كۆڕا كه‌ 7 كیلۆمه‌تر له‌ سه‌نته‌ری ناحیه‌ی سیده‌كانه‌وه‌ دوورن.

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی په‌که‌که‌ وتیشی: ماوه‌ی دوو ڕۆژه‌ سوپای توركیا له‌ سنووری برادۆست پێشڕه‌وی كردوووه‌ و له‌ ڕووباری شاپانیش پردی په‌ڕینه‌وه‌ دروست ده‌كات ‌و له‌ ئێستادا له‌ ناحیه‌ی سیده‌كان نزیک بوووه‌ته‌وه‌.

لای خۆشیه‌وه‌ ئیحسان چه‌له‌بی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان ڕایگه‌یاندوووه که‌ تا دێت توركیا هێزی زیاتر بۆ ناوچه‌ی برادۆست كۆ ده‌كاته‌وه‌ و په‌كه‌كه‌ش له‌ وه‌رزی زستاندا خۆی بۆ هێرشكردن ئاماده ‌كردوووه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ له‌مه‌ودوا پێشبینی ده‌كرێت شه‌ڕی نێوان په‌كه‌كه‌ و توركیا گه‌رمتر بێت.

سه‌رچاوه‌: KNN

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38906

Your Comment

You are replying to: .
captcha