مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتی: هێزی هاوبەش خەونی تیرۆرستان لەگۆڕ دەنێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتی لەبارەی بەشداریکردنی پێشمەرگە لەپاراستنی ئاسایشی کەرکووکدا وەڵامی لێدوانی بەشێک لە لایەنە عەرەبی و تورکمانیەکان دەداتەوە و رایدەگەیەنێت، پێكهێنانی هێزی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق "خەونی تیرۆرستان و شۆڤێنیەكان لەگۆڕ دەنێت".

کوردپرێس:

مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتی لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوە کردووە، "لەكاتێكدا شەوی رابردو هێزەكانی پێشمەرگەی كوردسان لەبەرزاییەكانی زورگە زراو سەر بەناحیە پردێ كەوتنە بەر هێرشێكی تیرۆرستانی داعش، بەداخەوە دو پێشمەرگە شەهید بون و ژمارەیەكیتریش برینداربون، ئەوەی جێگەی نیگەرانیە كە هێزو لایەنە توركمانی و عەرەبی و عیراقیەكان لەبری ئەوەی پڕۆتستۆی ئەو كارە تیرۆرستیە بكەن، كە بەرگری لەخاك و گەلانی ئەم وڵاتە دەكەن، بەڵام بەداخەوە، لەكاتێكدا كە هێشتا خوێنی زام و جەستەی بریندارەكانی پێشمەرگەكان تیمار نەكرابو، چەند لایەنێكی شۆڤێنی وەك هاوسۆزیەك بۆ تیرۆرستان، بەیاننامەیان لەدژی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و بڕیارێكی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق بڵاوكردوەتەوە و رایانگەیاندوە دژی پێكهێنانی هێزی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عیراقین".

ئەوەش هاتوە، "رەتكردنەوەی چەمكی (هاوبەشی و هاوئاهەنگی) لەپێناو پاراستنی ئاسایشی سەرو ماڵی هاوڵاتیانی سەرجەم نەتەوەكان خۆی لەخۆیدا دەیسەلمێنێت ئەوجۆرە سیاسەتانە جگە لە ئەجێندایەكی شۆڤێنی و تایەفی هیچ خزمەتێك بەپێكهاتەكانی كەركووک ناگەیەنێت."

مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتی داوا لە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق دەکات پەلەبكات لەپڕكردنەوەی بۆشایی ئەمنی نێوان هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هێزەكانی تری سوپای عیراق، چونكە داعش سودیان لەو بۆشاییە وەرگرتوەو بونەتە مەترسی بۆ سەرو ماڵ و ئاسایشی كەركوك و كەركوكیەكان، "بێگومان ئەمەش بەدروستبون و پێكهێنانی هێزی هاوبەش لەو سنورانە دۆخی ئەمنی بەهێزتر دەبێت و خەونی تیرۆرو تیرۆرستان و شۆڤێنیەكانیش لەگۆڕ دەنرێت."

ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ نوێنه‌رانی هەردو پێکهاتەی عەرەب و تورکمان لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایانگەیاند، دژی ئه‌وه‌ن كه‌ لیوایه‌كی پێشمه‌رگه‌ بخرێته‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق تا لە كه‌ركوك جێگیربکرێت و به‌شێكی ئه‌منی ئه‌و شاره‌ بگرێتەدەست، چونکە "کەرکوک پێکهاتەی نەتەوەیی جیاوازی تێدایە و دەبێت رێز لەو جیاوازییانە بگیرێت".

News Code 3890

Your Comment

You are replying to: .
captcha