نوێنەرانی عەرەب و تورکمان: پاراستنی كه‌ركووک له‌لایه‌ن لیوایێكی پێشمه‌رگه‌وه‌ ڕەت ده‌كه‌ینه‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنه‌رانی هەردوو پێکهاتەی عەرەب و تورکمان رایدەگەیەنن، دژی ئه‌وه‌ن كه‌ لیوایێكی پێشمه‌رگه‌ بخرێته‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق تا لە كه‌ركووك جێگیر بکرێت و به‌شێكی ئه‌منیی ئه‌و شاره‌ بگرێتە دەست.

کوردپرێس:

نوێنه‌رانی هەردوو پێکهاتەی عەرەب و تورکمان لەپارێزگای کەرکوک ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنفراسێکی رۆژنامەنووسیدا باسیان لەوەشکرد، "به‌ هیچ شێوه‌یێک له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین، ئاسایشی كه‌ركووک بخرێته‌ نێو ڕێكکه‌وتنه‌ سیاسیه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، هەروەها گواستنه‌وه‌ی لیوایێكی پێشمه‌رگه‌ بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراقی ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت گرتنه‌ده‌ستی ئاسایشی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان".

ئەوەشیان خستووەتە ڕوو، "ئەم بڕیارەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڕیارێکی نەرێنییە، بۆیە داوا دەکەن ڕێز له‌ جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی ناو كه‌ركوك بگرن و پێویست دەکات تەنها هێزەکانی حکوومەتی فیدڕاڵ لەناوچە کێشەلەسەرەکان بونیان هەبێت، بەتایبەتی لە پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا و كه‌ركوك و سه‌ڵاحه‌دین ".

بەگوێرەی بڕیارێکی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کە 20ی ئەم مانگە دەرچوە و واژۆی مستەفا کازمی لەسەرە هاتوە، بەگوێرەی مادەی 78 لە دەستوری عێراقی بڕیاردراوە بە گواستنەوەی راژە و میلاکاتی لیوای 20ی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ سەر وەزارەتی بەرگری عێراق، بۆیە وەزارەتی بەرگری رادەسپێرن بە گرتنەبەری سەرجەم رێکارەکانی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە لەوانەش تەرخانکردنی بودجە و پلەی سەربازی بۆ ئەو پێکهاتە سەربازییە نوێیە.

News Code 3889

Your Comment

You are replying to: .
captcha