پۆمپیۆ: ئه‌مریکا به‌مزوووانه‌ له‌سه‌ر سه‌پاندنی سزاکان به‌ سه‌ر تورکیا بڕیاری خۆی ده‌دات

به‌شی تورکیا- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: ئه‌مریكا به‌م نزیكانه‌ له‌باره‌ی ئه‌و سزایانه‌ی به‌هۆی دۆسیه‌ی قه‌شه‌ ئه‌ندریو برۆنسنه‌وه‌ به‌ سه‌ر توركیادا سه‌پاندوویه‌تی، بڕیار ده‌دات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مایک پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ توركیا كۆتایی هات، له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا له‌ فڕۆكه‌كه‌ له‌باره‌ی رۆژه‌ڤه‌كانه‌وه‌ وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه‌.

له‌باره‌ی ئه‌و سزایانه‌ی به‌هۆی دۆسیه‌ی قه‌شه‌ ئه‌ندریو برۆنسنه‌وه‌ ئه‌مریكا به‌ سه‌ر توركیادا سه‌پاندوویه‌تی، پرسیار له‌ پۆمپیۆ كرا و ناوبراو له‌ وه‌ڵامدا گوتی: "به‌م نزیكانه‌ ده‌گه‌ینه‌ بڕیارێک. تێگه‌یشتنێک هه‌یه‌ بۆ هه‌ڵگرتنی سزاكان به‌ڵام هێشتا بڕیاری له‌سه‌ر نه‌دراوه‌. پێویسته‌ له‌وباره‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک كۆ ببمه‌وه‌".

هاوکات هیزه‌ر ناوێرت گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو که‌ پۆمپیۆ له‌ كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا و مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ بابه‌ته‌كانی ڕۆژنامه‌نووس جه‌مال خاشقچی، قه‌شه‌ برۆنسن، سووریا و بابه‌تی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانی تاوتوێ كردوووه‌.

ناوێرت راشیگه‌یاندبوو كه‌ پۆمپیۆ خۆشحاڵیی خۆی له‌باره‌ی بڕیاری ئازادكردنی قه‌شه‌ برۆنسنه‌وه‌ بۆ ئه‌ردۆغان نیشان داوه‌.

گوته‌بێژه‌كه‌ هه‌روه‌ها رایگه‌یاندبوو که‌ پۆمپیۆ نیگه‌رانیی ئه‌مریكای له‌باره‌ی ونبوونی ڕۆژنامه‌نووسی سعوودی جه‌مال خاشقچییه‌وه‌ ده‌ربڕیوه‌ و ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌ر هاوكارییێک له ‌پڕۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا له‌وباره‌وه‌ نیشان داوه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38877

Your Comment

You are replying to: .
captcha