کوردپرێس:
ڕۆژی یەکشەمە 31ی ئەکتەوبری 2021 ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا له كۆنگره‌یێكی رۆژنامه‌وانیدا له رۆما گوتی: "تا ئێستاش "تیرۆرستان" له سووریا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه چه‌كیان پێ ده‌درێت، كه ئه‌مه‌ش جێگه‌ی داخه بۆ ئێمه".
سه‌رۆك كۆماری توركیا گوتیشی: "نیگه‌رانی خۆمان له‌و هاوكارییانه به بایدن راگه‌یاند، كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پێشكه‌ش به پارتی كرێكارانی كوردستان و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له سووریا "یه‌په‌گه" ده‌كرێن".
ئه‌ردۆغان دووپاتی كرده‌وه، "من له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌و پرۆسه‌ی هاوكاریكردنی هێزه كوردییه‌كان له سووریا كه تا ئێستا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆیان هه‌بوو، له داهاتوودا به‌و شێوه‌یه‌ی به‌رده‌وام نابێت".
Your Comment