بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەفین دزەیی وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: نزیکەی ٣٠ کەس بە تۆمەتی جیاجیا دەستگیر کراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە.
ناوبراو ئەوەشی وت کە ئەو کەسانە تاوانبار نین، هەر کاتێکیش تۆمەتەکەیان بەسەردا ساغبووەوە رێوشوێنی یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
ئەو بەرپرس و ئەفسەرانە لە هەولێر دەستبەسەر کراون و هەندێکیان بە تۆمەتی بازرگانی لەگەڵ داعش و ژمارەیێکیان بە تۆمەتی بازرگانی مادەی هۆشبەر لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە و پارەشیان پێگیراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە گەرمەیی شەڕی داعشدا ژمارەیێک لە لێپرسراوانی ئەمنی، تۆمەتبار کران بەوەی کە لەگەڵ ڕێکخراوی داعش بازرگانی سووتەمەنییان کردووە و لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعشەوە سووتەمەنی دەگوێزنەوە یاخود کارئاسانیان کردووە بۆ تێپەڕبوونی سووتەمەنی لە ناوچەکانی ژێر دەستی داعشەوە بۆ ناوچەکانی ژێر دەستی هێزەکانی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان و ساغ کردنەوەی.
سەرچاوە: ئین ئاڕتی
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment