وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا: ئه‌ردۆغان به‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای وت "ئێمه‌ مەنبج پاک ده‌كه‌ینه‌وه‌"

بەشی تورکیا- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند كه‌ سه‌ركۆماری توركیا له‌باره‌ی منبجه‌وه‌ به‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای وتووه‌ "ئه‌گه‌ر ئێوه‌ پێتان سه‌خته‌ ئێمه‌ مەنبج له ‌تیرۆریستان پاک دەکەینەوه‌".

بەشی تورکیا- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند كه‌ سه‌ركۆماری توركیا له‌باره‌ی منبجه‌وه‌ به‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای وتووه‌ "ئه‌گه‌ر ئێوه‌ پێتان سه‌خته‌ ئێمه‌ مەنبج له ‌تیرۆریستان پاک دەکەینەوه‌".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک كۆماری توركیا له ‌ئه‌نقه‌ره‌ له‌گه‌ڵ مایک پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆ بوونه‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌ ئاماده‌بوونی مه‌ولوود چاوشئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و هه‌روه‌ها جه‌یمس جێفری، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سووریا.

مه‌ولوود چاوشئۆغڵو، دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند كه‌ ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی شارۆچكه‌ی مەنبج-ی سووریاوه‌ به‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پۆمپیۆ-ی وتووه‌ "ئه‌گه‌ر ئێوه‌ پێتان سه‌خته‌ ئێمه‌ له‌ تیرۆریستان پاكی دەکەینەوە".

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولوود چاوشئۆغڵو له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا وتی: سزاكان شتانی پڕوپووچ بوون ئیدی هاوڕاین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانماندا سزا یاخود بابه‌تی هاوشێوه‌ نه‌بن.

سەرچاوە: میدیاکانی هەرێم

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38862

Your Comment

You are replying to: .
captcha