بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانى كاربه‌ڕێكه‌رى عێراق، له نووسینگه‌كه‌ى خۆى له به‌غدا، پێشوازی له نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان، كرد.
له‌و دیداره‌دا، تاوتوێی دۆخى سیاسی و ئه‌منی و ئابووری وڵات كرا، هه‌روه‌ها به‌مه‌به‌ستى پته‌وكردنى هاریكارى نێوان هه‌ردووڵا، هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، یه‌كێكى دیكه بوو له ته‌وه‌ره‌كانى دیداره‌كه.
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌كه، جه‌خت له‌سه‌ر گفتوگۆ له چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا كراوە ڕایانگەیاندووە: "ده‌كرێت به ده‌ستوور كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین".
سەرچاوە: بەغداد ئەلیەوم
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment