ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە دیداری نوخبەکاندا: دروست کردنی ڕواڵەتێکی ناڕاست لە بارودۆخی وڵات دەستووری کاری ئەمڕۆی دوژمنانە

بەشی ئێران- حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە لە دیدار لەگەڵ زیاتر لە دوو هەزار کەس لە نوخبەکان و بلیمەتانی زانستیدا، هەوڵ و چالاکیی دەیان هەزار بلیمەت لە سەرتاسەری ئێرانی بە پێشاندەری دیمەنێکی هیوابەخش و ڕاستەقینە لە وڵات زانی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێبەری باڵای شۆڕش بەئاماژە بەدەور و کارتێکەریی بلیمەتانی گەنج لە پلاندانانی شیاو بۆ داهاتوو، بەپێچەوانە و بەهەڵە پێشاندانی ڕاستییەکان سەبارەت بە ڕەوشی ئێرانی لە گرینگترین بەرنامەی کاری ئەمڕۆی دوژمن زانی و پێی داگرت؛ بەڵام بە فەزڵی خودایی، وێنەی ڕاستەقینەی وڵات بەگشتی، خاڵی بەرامبەری چەواشەکاریی سیستەمی زاڵێتی خوازە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها سەرچاوەی مرۆیی شیاو و بلیمەتی چالاک و پێشخەری، بە خەزێنەیێک و سامانێکی مەزن ناو برد و فەرمووی: ئەو سامانە وەک هەر خەزێنەیێکی دیکە لەبەر مەترسیی تەماحکاری و بەتاڵانبرانی سیستەمی زاڵێتی خواز دایە هەتا وێڕای ئەوەی لەو سامانە بۆخۆی سوود وەردەگرێ، لەمەر زانست وتەکنۆلۆژیا واتە دەسکەوت و بەرهەمە سامان خوڵقێن و دەسەڵات ئافرێنیش لەپاوان بخات. لەپاوان کردنی زانست و تەکنۆلۆژیا پێشکەوتەکان لە سەردەمی ئێستادا بووە بە یەکێک لە ئامرازە گرینگەکانی دوژمنان بۆ زاڵبوون بەسەر نەتەوەکاندا. ئەمریکا لەگشت ساڵانی ڕابردوو لە ئامرازەکانی گوشار بۆ وێنە ئابلۆقە زانستی و تەکنۆلۆژیاکان لە دژ ئێران کەڵکی وەرگرت هەتا ئێران تەریک بخات و وابەستەی بکات. ئێستاش ئامانجی ئەمریکا پێش گرتن بە پێشکەوتن و گەشەی زانستیی ئێرانە.

ڕێبەری باڵای شۆڕش چەند ڕۆژ لەوە پێشیش لە بانگەوازی تۆکمەکرانی ئۆلگو و مۆدێلی پێشکەوتنی ئێران لە پەنجا ساڵی داهاتوو بەئاماژە بە پێویستیی گەشەو پێشکەوتنی زانستی فەرمووی: پێویستە ئەو بزاڤە بەجۆرێک بێ کە ئێران هەتا ساڵی١٤٤٤ لەنێو پێنج وڵاتی پێشکەوتەی جیهاندا بێ لە بەرهەم هێنانی ئەندێشە، زانست و تەکنۆلۆژیا.

بێگومان هەنگاونان لەو ئاراستەدا سەخت و دژوارە بەڵام بەهۆی بوونی لاوانی خاوەن بەهرە و لێهاتوویی و دەرکەوتنی بەرچاوی بلیمەتان لەنێو گەنجاندا دەتوانرێ سنوورەکانی دۆزینەوەو زانستی جیهانی گەشەپێ بدرێ. ئەمڕۆ سەرباری ئابلۆقەو پاوانخوازیی دەسەڵاتە جیهانییەکان لەبواری عیلم و زانست ناوی ئێران لە زۆرێ لە زانستە ستراتژیکییەکان کەوتووەتە پاڵ وڵاتانی سەرکەوتووی جیهان.

بەپێی ڕاپۆری دامەزراوەی نەیچر ئیندێکس کە لە٢٤ی ژانڤییەی ٢٠١٨ی زایینی بڵاو بۆوە، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دەیەی ڕابردوودا بە سەتا ٢٢ی ڕێژەی گەشەی ساڵانە لەبەراوەرد لەگەڵ گشت وڵاتانی جیهان، گەورەترین خێرایی زانستی لەبوارەکانی زانست و تەکنیکی ئەندازیاری لەئاستی جیهاندا بەدەست هێناوە.

بەگوێرەی زانیاری و داتاکانی بەردەم لە ماڵپەڕی دێکۆمێنتاری Scopus، کە ناوەندێکی هەڵسەنگاندنی گەشەی زانستی لە وڵاتانی جیهانە، کۆماری ئیسلامیی ئێران پلەی ١٦ی بەرهەم هێنانی زانستی جیهانی لەدەست دایە.

ریچارد ئەستۆن، سکرتێری بەشی نێودەوڵەتیی گۆڤاری ساینس لەو بارەوە دەڵێ: "... من لەگەڵ کۆمەڵگای زانستی ئێراندا ئاشنام و دەبێ بڵێم سەرباری ئەو گەمارۆیانەی ئێران بەرگەی گوشاریانی گرتووە، کۆمەڵگای زانستیی ئێران لەزاڵبوون بەسەر بەرتەسکییەکان، داهێنان و نەرمیی بەرچاوی لەخۆی پێشان داوەو لەڕکاربەریدابوونی لەکۆمەڵگای زانستی جیهانی پاراستووە."

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ساڵێک لەمەوبەریش لەلێدوانێکی لە دیداری بەسەدان کەس لە بلیمەتانی گەنج و لێهاتووی بواری زانست، بەپێی توانا زۆرشازەکانی وڵات، بەستێن بۆ پێشکەوتنی زانستی وتەکنۆلۆژیایی بەئامادەو خۆشکراو زانی و فەرمووی: "نابێ بەئەوندە پێشکەوتنە ڕازی بین، چوونکە مەودای زۆرمان هەیە هەتا گەیشتن بە خاڵێکی شیاو".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38858

Your Comment

You are replying to: .
captcha