ئه‌مریکا 178 ملیۆن دۆلار پێشکه‌ش به‌ که‌مینه‌ ئایینییه‌کانی عێراق ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له‌ به‌غدا له‌ ڕێگای به‌یاننامه‌یێکه‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ ئه‌مریکا زیاتر له‌ 178 ملیۆن دۆلار پێشکه‌ش به‌ پێکهاته‌ و گرووپه‌ ئایینییه‌کانی عێراق ده‌کات به‌تایبه‌ت مه‌سیحییه‌کانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه 16ی تشرینی یه‌که‌می 2018‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له‌ به‌غدا له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاند که‌ جۆن سولیڤان جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له ‌میانه‌ی سه‌ردانی ئه‌م هه‌فته‌یدا بۆ به‌غدا سه‌رله‌نوێ پابه‌ندبوونی ئه‌مریکای دووپات کردوووه‌ته‌وه‌ بۆ هاوکاری کردنی گرووپه‌ ئایینییه‌ چه‌وساوه‌کانی عێراق.

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له‌ به‌غدا ئاشکرای کردوووه‌ که‌ واشنتۆن شانازی به‌وه‌ ده‌کات زیاتر له‌ 178 ملیۆن دۆلاری دیکه‌ له‌ هاوکارییه‌کانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ پێشکه‌ش به‌و گرووپه‌ سته‌ملێکراوانه‌ ده‌کات.

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له‌ به‌غدا له‌ به‌یاننامه‌که‌یدا ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات که‌ ئه‌و پاره‌ زیادکراوه‌ له‌ چوارچێوه‌ی نزیکه‌ی ملیارێک دۆلاردایه‌ که‌ له‌ ساڵی 2017ه‌وه‌ پێشکه‌شی بووژانه‌وه‌ و سه‌قامگیریی عێراقی ده‌کات، ئه‌وله‌ویه‌تیش دراوه‌ به‌ دابین کردنی 300 ملیۆن دۆلار بۆ ئه‌و ناوچه‌ جوگرافیانه‌ی که‌ گرووپه‌ ئایینییه‌کانی تێدان وه‌ک ده‌شتی نه‌ینه‌وا.

سه‌رچاوه‌: ڕووداو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38847

Your Comment

You are replying to: .
captcha