هاوسه‌رۆکی هه‌ده‌په‌: پاش چه‌ند مانگێکی دیکه‌ دۆخی تورکیا ده‌گۆڕێن

به‌شی تورکیا- هاوسه‌رۆکی هه‌ده‌په که‌ سه‌ردانی جۆله‌مێرگی کردوووه‌ له‌ لێدوانێکدا ڕای‌گه‌یاند: "دوای پێنج مانگی دیکه‌ دۆخی تورکیا ده‌گۆڕێن".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 16ی تشرینی یه‌که‌می 2018 سه‌زای ته‌مه‌للی له‌گه‌ڵ شاندێکی هه‌ده‌په‌ سه‌ردانی جۆله‌مێرگی کرد و به‌ ناو بازاڕی شاره‌که‌دا گه‌ڕا و له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه‌ پێشوازیی لێکرا و پاشان له‌به‌ر ته‌لاری شاره‌وانیی جۆله‌مێرگ قسه‌ی بۆ هاووڵاتییان کرد.

سه‌زای ته‌مه‌للی ڕایگه‌یاند "گه‌مارۆی هێزه‌کانی پۆلیس بۆ سه‌ر ته‌لاری شاره‌وانی ده‌بینن؟ ئایا له‌ به‌رده‌م شاره‌وانی هیچ مرۆڤێکی بێ‌چه‌ک ده‌بینن؟ ئه‌وه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ ده‌بوو هه‌ڵبژێردراوانی گه‌ل لێره‌ بوونایه‌ نه‌ک هێزه‌ چه‌کداره‌کان، شاره‌وانی داگیر کراوه‌، هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ گۆڕینی ئه‌م دۆخه‌ پێنج مانگ و نیوی دیکه‌ ئه‌و دۆخه‌ نامێنێت و ده‌گۆڕێت".

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38845

Your Comment

You are replying to: .
captcha