بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەراگەیێندراوەكەدا هادی عامری سەرۆكی رێكخراوی بەدر، ئاماژە بەوە دەكات کە هێزەكانی رێكخراوی بەدر توانییان بەرپرسی سەربازیی رێكخراوی داعش لە پارێزگای دیالە بكوژن كە بە "ئەبو زوحا" ناسراو بووە.
بەپێی راگەیەندراوەكە "كوژرانی ئەو سەركردە سەربازییەی داعش کاریگەریی دەبێت بۆ سەقامگیرتربوونی ئاسایش لە دیالە".
راگەیێندراوەكە جەخت دەكاتەوە "بەردەوام دەبین لەدابین كردنی ئاسایش و ئارامی بۆ هاوڵاتیان".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment