میری قه‌ته‌ر و سه‌ركۆماری عێراق په‌یوه‌ندییێكی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- میری قه‌ته‌ر پێوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رکۆماری عێراق ئه‌نجام دا و له‌ پێوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا میری قه‌ته‌ر پیرۆزبایی له‌ به‌رهه‌م ساڵح ده‌كات به‌ بۆنه‌‌ی وه‌رگرتنی پۆسته‌ نوێكه‌یه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی سه‌رۆک كۆماری عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوی کرده‌وه‌ که‌ "ڕۆژی دووشه‌ممه 15ی 10ی 2018 به‌رهه‌م ساڵح په‌یوه‌ندییێكی ته‌له‌فۆنیی له‌ لایه‌ن شێخ ته‌میم كوڕی حه‌مه‌د ئال سانیی میری ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ره‌وه‌ پێ گه‌یشت و به‌ بۆنه‌ی وه‌رگرتنی ئه‌ركه‌كانی سه‌رۆک كۆماریی پیرۆزبایی لێكرد و داوای سه‌ركه‌وتنی بۆ كرد و هیوای ئۆقره‌یی و تاوسه‌ندنی بۆ گه‌لی عێراق خواست."

له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا میری ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر گرنگیی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ دوقۆڵییه‌كانی هه‌ر دوو وڵاتی دووپات كرده‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38827

Your Comment

You are replying to: .
captcha