حەلبووسی ژمارەی بندیوارەکانی پەرلەمانی پێشوو ئاشکرا دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لە نووسینگەی سەلیم جبووری، سەرۆکی پێشووی پەرلەمان 150 بندیوار هەیە.

کوردپرێس:

لە توویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر محەممەد حەلبووسی دەڵێت "دوای ئاشکراکردنی ئەو 150 فەرمانبەرە بندیوارە، رووبەڕووی گوشاری سیاسیی زۆر بوومەتەوە".

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەشڵێت، هەموو رێوشوێنێکی یاسایی لە دژی ئەو "بندیوارانە" دەگرێتەبەر و "هەڵمەتێکی گەورەش" ئەنجام دەدات، بەمەبەستی گەڕان بەدوای بندیوارەکان و دووبارە رێکخستنەوەی پەیکەری دامەزراوەی یاسادانان و بەهێزکردنی رۆڵی چاودێریی.

سەلیم جبووری لە پشکی سوننە لە خوولی سێیەمی پەرلەمانی عێراق سەرۆکی پەرلەمان بوو.

News Code 38807

Your Comment

You are replying to: .
captcha