بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرپرسانی کوردی سووریا بەردەوام جەخت لەوە دەکەنەوە کە نایانەوێت لەو وڵاتە جودا ببنەوە و ئامانجی ئەوان لە سووریا ڕێگری کردنە لە کەڵەکە بوونی دەسەڵات لە مەرکەز و جێگیر کردنی سیستەمی فیدراڵی لەو وڵاتدەدایە.
دوو کارناسی ڕووسی لە وتارێکی هاوبەشیاندا کە ماڵپەڕی ئەلجەزیرە بڵاوی کردۆتەوە لەو باوڕەدان کە لامەرکەزییەت دەتوانێت هەم کوردەکانی سووریا بە ئامانجیان بگەیێنێت هەم یارمەتیی دروست بوونی ئاشتی لە سووریا بدات و یەکپارچەیی خەکی ئەو وڵاتە بپارێزێت.
لئۆنید عیسایف و ئاندری زاخارۆف جەخت دەکەنەوە کە حیزبی کوردیی پەیەدە لە سووریا کە گەورەترین حیزبی کوردیی ئەو وڵاتەیە بە هۆکاری ناوخۆیی و بیانییەوە بیر لەوە ناکاتەوە کە لە سووریا جودا ببنەوە و دروست کردنی سیستەمی خۆبەڕێوەبەر لە سووریا ڕێگایێکی باشتر دەبینن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان.
ئەوان ئاماژە بە دامەزراندنی هەرێمی کوردستان لە عێراق دەدەن کە هیمایێکی لامەرکەزیەتە لە عێراق و جەخت دەکەنەوە کە ئەو بابەتە بووەتە هۆی دروست بوونی سەقامگیری لە ناوچەکە و هەڵێکی وەکوو بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان تەنها کاردانەوەیێک بووە بە ئاکاری دەوڵەتی ناوەندیی عێراق، نە خواستی ڕاستەقینەی کوردەکان بۆ جوردا بوونەوە لەو وڵاتە.
لئۆنید عیسایف و ئاندری زاخارۆف لەو باوڕەدان ئەگەر لامەرکەزییەت لە سووریا بە شێوازی دروست ئەنجام بدرێت، هەم دەتوانێت مەسەلەی کوردەکانی ئەو وڵاتە چارەسەر بکات و هەم ئەوی کە سووریا دەخاتە سەر ڕێگای ئاشتییەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment