چوار كه‌س له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ی ده‌ریای ئیجه‌ ده‌ستگیر كران

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆكی فیدراسیۆنی سه‌رانسه‌ریی په‌نابه‌رانی عێراق رایگه‌یاند که‌ چوار كه‌س له‌سه‌ر ڕووداوی خنكانی كۆچبه‌ره‌كانی ناو ده‌ریای ئیجه‌ ده‌ستگیر كراون كه‌ خه‌ڵكی سووریان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاری جه‌لال به‌ خه‌ندانی گوت: له‌سه‌ر خنكانی 35 كۆچبه‌ر له‌ ده‌ریای ئیجه‌دا چوار كه‌س له‌ شارۆچكه‌یێكی سه‌ر به‌ پارێزگای ئیزمیری توركیا ده‌ستگیر كراون.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ده‌ستگیر كراون قاچاخچین و خه‌ڵكی سووریان و له‌ ئێستادا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی توركیاوه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.

شایانی باسه‌؛ شه‌وی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو له ‌كۆی 35 په‌نابه‌ر كه‌ 16 په‌نابه‌ریان كورد و دانیشتووی پارێزگای دهۆک و زاخۆ بوون له‌ ئاوی ده‌ریای ئیجه‌ خنكان، ته‌نها ته‌رمی چوار په‌نابه‌ریان دۆزراوه‌ته‌وه‌ و یه‌ک په‌نابه‌ریش ڕزگاری بوووه ‌و 11 په‌نابه‌ریش كه‌ زۆرینه‌یان منداڵن تا ئێستا بێسه‌روشوێنن.

بڕیاره‌ سبه‌ی دووشه‌ممه‌ 15ی تشرینی یه‌که‌می 2018 ئه‌و چوار ته‌رمه‌ی كه‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌ و سه‌رجه‌میان ئه‌ندامی دوو خێزانن و خه‌ڵكی پارێزگای دهۆک و قه‌زای زاخۆ بوون بهێنرێنه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 38764

Your Comment

You are replying to: .
captcha