حەفتەنامەی ئەهرام ویکلی: کوردەکانی عێراق جارێ باس لە سەربەخۆیی ناکەن

بەشی جیهان- حەفتەنامەی ئەهرام ویکلی دەنووسێت: کوردەکانی عێراق بە شێوەیێکی تاکتیکی و بە بۆنەی باشتر بوونی دەۆخەکە و پێوەندییان لەگەڵ بەغدا جارێ باس لە جودابوونەوە ناکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەفتەنامەی ئینگلیسی زمانی ئەهارم ویکلی-ی میسر لە ڕاپۆرتێکدا دۆخی ئێستای کوردەکانی عێراق پاش ڕیفراندۆمی 25ی سێپتێمبێری 2017 لێکدەداتەوە.

بە بڕوای ئەم حەفتەنامەیە، ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان نەک هەر دەسکەوتێکی بۆ کوردەکان نەبوو بەڵکوو بوو بە هۆی ناکۆکیی لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و دیکەی حیزبە کوردەکان.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، کوردەکانی عێراق ئێستا زۆر کەم باسی جودابوونەوە لە عێراق دەکەن کە ئەوش زیاتر تاکتیکە. باس نەکردن لە سەربەخۆیی پیشاندەری گۆڕدرانی بیروباوڕەی کوردەکان لە بارە سەربەخۆییەوە نییە بەڵکوو هەوڵێکی تاکتیکییە بۆ هێور بوونەوەی دۆخەکە لەسەروبەندی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراقدا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38729

Your Comment

You are replying to: .
captcha