باڵوێزی پێشووی عێراق له‌ ئه‌مریکا: هه‌ولێر- به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان پێویستیان به‌ دوو ساڵه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- باڵوێزی پێشووی عێراق له‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی هاوڕای كورده‌ كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر ده‌بن و چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کانیان دوو ساڵ ده‌خایێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌ند ره‌حیم گوتیشی: هه‌ولێر- به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوانیان پێویستیان به ‌دوو ساڵ ده‌بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی كێشه‌كانیان قورسه ‌و چاره‌سه‌ری ئاسان نییه‌.

ناوبراو پێی وایه‌ كه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی كورده‌كان به‌ باشی ده‌ناسن ‌و ئه‌وانیش بڕوایان به‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێ هه‌یه كه‌ ببێته‌ هۆكارێک بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ كێشه‌ و ئاڵۆزی به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ئابووری ‌و سیاسی ‌و ئه‌منی كێشه‌ له ‌نێوان هه‌ولێر- به‌غدا هه‌یه ‌و كێشه‌كانیش ڕۆژ به ڕۆژ له ‌قووڵبوونه‌وه‌دایه‌.

ڕه‌ند ڕه‌حیم ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوووه‌ که‌ به‌غدا و هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌ هه‌نارده‌ كردنی نه‌وت ڕێكده‌كه‌ون به‌ڵام مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه‌ ده‌بێت ئایا ئه‌م هێزانه‌ دێنه‌ ژێر فه‌رمانی به‌غدا یان نا.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38719

Your Comment

You are replying to: .
captcha