له‌سه‌ر بانگهێشتى به‌شار ئه‌سه‌د وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌ردانی سووریا ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له‌سه‌ر بانگهێشتی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆمارى سوریا و وه‌لید موعه‌لیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ بڕیاره‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌ردانی دیمه‌شق بکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌یێکی دیپلۆماسی ئاگادار رایگه‌یاندوووه‌ که‌ بڕیاره‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ئیبراهیم جه‌عفه‌ری و وه‌لید موعه‌لیم له‌ دیمه‌شق کۆ ببنه‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ پێشتر ئه‌حمه‌د مه‌حجووب وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق جه‌ختی کردبوو که‌ له‌ ماوه‌یێكی نزیکدا ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ سه‌ردانی سووریا ده‌کات.

مه‌حجووب له‌ کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاندبوو که‌ "واده‌ی سه‌ردانه‌که‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ دیاری ده‌کرێت".

سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ وه‌لید موعه‌لیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا به‌ فه‌رمی بانگهێشتی جه‌عفه‌ری کرد بۆ سه‌ردانى وڵاته‌که‌ی.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38716

Your Comment

You are replying to: .
captcha