به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید له نووسینێكدا بڵاوی كردوووه‌ته‌وه که له پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2019 پشكی پێشمه‌رگه له بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق داده‌نریت به‌بڕی 37 ملیار دینار مانگانه به‌كۆی گشتی ده‌كاته 444 ملیار دینار.
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید ده‌ڵێت: ته‌نها ده‌زگای دژه تیرۆری عێراق كه 12 هه‌زار چه‌كداره بڕی 738 ملیار دینار و 91 ملیۆن و 187 هه‌زاری بۆ ته‌رخان ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ژماره‌ی چه‌كداره‌كانی كه له بودجه‌دا په‌سه‌ند كراوه به 122 هه‌زار چه‌كدار دانراوه و بڕی دوو ترلیۆن و 98 ملیار و 290 ملیۆن و 470 هه‌زار دیناری بۆ ته‌رخان كراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوووه که له‌لایێكی دیكه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگریی فیدراڵ بڕی 7 ترلیۆن و 865 ملیار و 284 ملیۆن و 700 هه‌زار دیناری بۆ ته‌رخان كراوه كه سه‌رژمێرییان ته‌نها 184 هه‌زار كه‌سه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده ڕووی په‌یامه‌كه‌شی كردوووه‌ته پارتی و یه‌كێتی و داوای كردوووه: له‌بری ئه‌و هه‌موو وه‌فده باڵایه بۆ پۆسته‌كانیان "وهفدیكیش بنێرن بۆ پێشمه‌رگه و قووتی خه‌ڵک".
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment