کوردپرێس:
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، بارودۆخی رۆژهەڵاتی فورات نیگەرانییێکی دروست کردووە کە رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر دەبێت، "ئەوەی راستیش بێت ئەمریکییەکان بەپشتبەستن بە هاوپەیمانە کوردەکانیان ناوچەکە کۆنترۆڵ دەکەن".
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو هەوڵانەی ئەمریکییەکان و کورد بۆ "دروستکردنی جۆرە ئیدارەیێکی تایبەت" لەگەڵ دەستووری ئێستای سووریا یەک ناگرێتەوە و ئەنجامەکانیشی ئەرێنی نابن.
زاخارۆڤا رایگەیاند "ئەو هەوڵانە بۆ دروستکردنی نیمچە دەوڵەتێک دانیشتووانی عەرەب و ئاشووری و تورکمانەکانی ناوچەکەش نیگەران دەکات".
ئەمریکا بە چەند شێوەیەک یارمەتی و پاڵپشتی هەسەدە دەکات، کە ناوچەیەکی بەرفراوانی لە کوردستانی سووریا و هەندێک ناوچەی باکووری سووریا لەژێر کۆنترۆڵدایە.
*لە تۆڕی میدیاییی ڕووداو وەرگیراوە
Your Comment