کوردپرێس:
رۆژى چوارشەممە سەرۆک کۆماری عێراق بەرهەم ساڵح، لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیی کرد لە ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی بەرەی تورکمانیی عێراق، کە بەسەرۆکایەتیی شاندێكى سەرکردایەتیی بەرەکەیان سەردانی کردبوو بۆ پیرۆزبایی­کردن لە بهرههم بە بۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆک کۆمار.
‎لە دیدارەکەدا ئەندامانی شاندهكه پشتیوانیی تەواویان دەربڕی بۆ سەرۆک­کۆماری نوێی عێراق، و داواییان لە بەرهەم ساڵح کرد لە پێناو خزمەتکردنی گەلی عێراق بە هەموو پێکهاتە و تائیفییەکانیەوە بێ جیاوازی کار بکات.
‎ بەرهەم ساڵح رایگهیاند، کە متمانەی هەیە بەتوانای عیراقییەکان بۆ تێپەڕاندنی هەموو کۆسپ و کێشەیێک ئەویش بەگرتنەبەری شێوازی دیالۆگی بنیاتنەر و کارکردن بۆ بەهێزکردنی هاریکاری و قووڵکردنەوەی یەکڕیزیی عیراقییەکان و گیانی برایەتیشی دووپات کردەوە کە هەموو پێکهاتەکانی عیراق پێکەوە دەبەستێت.
‎سهرۆك كۆماری عێراق ههروهها داوای لە کوتلە سیاسییەکان کرد، کە هاریکاریی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیری راسپێردراو بکەن و کار ئاسانیی ئەرکەکانی بۆ بکەن لە پێکهێنانی حکوومەتی داهاتوودا.
Your Comment