وه‌زیرى ناوخۆی عێراق سه‌ردانى سه‌ركۆمارى كرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکۆمار و وه‌زیری ناوخۆی عێراق کۆ بوونه‌وه‌ و له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا تیشک خرایه‌ سه‌ر پرسه‌ ئه‌منییه‌کان به‌ تایبه‌ت هه‌وڵه‌کان بۆ له‌ناوبردنی تیرۆر.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه 8ی تشرینی یه‌که‌می 2018‌ د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک كۆمارى عێراق له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غداد پێشوازی كرد له‌ قاسم ئه‌عره‌جی وه‌زیری ناوخۆ.

وه‌زیری ناوخۆی عێراق پیرۆزباییی خۆی پێشكه‌ش به‌ به‌رهه‌م ساڵح كرد به‌ بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک كۆمار.

ئه‌عره‌جی چالاكییه‌كان و ڕۆڵی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له‌ پاراستنی ئاسایش و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی پیلانه‌كان بۆ شڵه‌ژاندن و تێكدانی باری ئه‌منیی و ئۆقره‌یی له‌ وڵاتدا خسته‌ڕوو سه‌رباری هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ له‌ناوبردنی تیرۆر.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38639

Your Comment

You are replying to: .
captcha