٨ تشرینی یەکەم ٢٠١٨ - ٠٩:٣٠
به‌رھه‌م ساڵح و یان کۆبیش کۆ بوونه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک کۆماری نوێی عێراق له‌ کۆشکی سه‌لام له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تیی سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان له ‌عێراق و سه‌رۆکی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان بۆ یارمه‌تیدانی عێراق کۆ بوویه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 7ی تشرینی یه‌که‌می 2018 به‌رهه‌م ساڵح پێشوازیی کرد له‌ یان کۆبیش و له‌ سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا یان کۆبیش گه‌رمترین پیرۆزبایی پێشکه‌ش کرد به‌ بۆنه‌ی ھه‌ڵبژاردنی د. به‌رھه‌م ساڵح به‌ سه‌رۆک کۆمار و متمانه‌ و بایه‌خی کۆمه‌ڵی نێوده‌ڵه‌تیی دووپات کرده‌وه‌ به‌وه‌ی قۆناغی ئاینده‌ قۆناغی به‌دیھاتنی خواسته‌کانی گه‌لی عێراق بێت له‌ ئارامی و ئۆقره‌یی و تاوسه‌ندن و ھیوای سه‌رکه‌وتنیشی کرد بۆ سه‌رۆک کۆمار له‌ ئه‌رکه‌کانیدا.

به‌رھه‌م ساڵح سوپاس و پێزانینی ده‌ربڕی بۆ پیرۆزبایییه‌که و‌ سه‌رله‌نوێش سوپاسی ئه‌نتۆنیۆ گۆتیریس سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کانی کرد که‌ به ‌ته‌له‌فۆن پیرۆزبایی کرد به‌ بۆنه‌ی ھه‌ڵبژاردنی به‌ سه‌رۆک کۆمار و به‌ پێزانینیشه‌وه‌ کاره‌کانی (یۆنامی) به‌رز نرخاند و دووپاتیشی کرده‌وه‌ که‌ عێراق پێویستی به‌ به‌رده‌وام بوونی یارمه‌تیی زیاتری کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تییه‌ له ‌پرۆژه‌کانی سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ و ئاشتبوونه‌وه‌ و له‌ بواره‌کانی ئه‌منیی دیپلۆماتیشدا.

کۆبیش ئه‌نجامی دیداره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌باره‌ت به‌ عێراق خسته‌ڕوو و ئاماده‌ییی کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ربڕی بۆ به‌رده‌وام بوونی له‌ پشتگیریی کردنی عێراق له‌ ئاسته‌ جیاجیاکاندا.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38601

Your Comment

You are replying to: .
captcha