بەرهەم ساڵح: شەهید سولەیمانی و موهەندیس سەرمەشقی جوامێرانی جیهان بوون

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە پەیامێکدا بۆ ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە یەکەمین ساڵیادی شەهید بوونی "حاجی قاسم سولەیمانی" فەرماندەی فەیلەقی قودس و "ئەبوو مەهدی موهەندیس" جێگری ڕێکخراوی حەشدی شەعبی، ئەو دوو شەهیدەی وەکوو سەرمەشقی جوامێرانی جیهان وەسف کرد و ئاماژەی دایە سەرکەوتنی خەڵکی عێراق بەسەر تیرۆریزمدا، ئەوەشی بە سەرمەشقێک زانی کە لە ناوەندە سەربازییەکاندا وانەکانی بوترێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی مەعلوومە بڵاوی کردەوە بەرهەم ساڵح لەم پەیامەدا کە "عەلی شەکری" ڕاوێژکاری باڵای پێشکەشی کردووە، دەڵێت: چەند ڕۆز بەر لە ئێستا ئێمە سێهەمین ساڵۆگەڕی سەرکەوتن بەسەر گرووپی تیرۆریستی داعش-مان بەرز ڕاگرت و ئەمڕۆ ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە یەکەمین ساڵیادی شەهید بوونی "حاجی قاسم سولەیمانی" فەرماندەی فەیلەقی قودس و "ئەبوو مەهدی موهەندیس" جێگری ڕێکخراوی حەشدی شەعبی؛ بەڕێوەدەبەین.

بەرهەم ساڵح زیاتر دەڵێت: مێژووی عێراق گلاوە بە کۆمەڵێک لە پیلانگێڕییە بیانییەکانەوە، بەڵام هاوکات لەگەڵ ئەوەش سەرکەوتن و یەکڕیزیمان هەیە و سەرکەوتنەکانی عێراق بووتە وانەیێک کە دەبێت لە قوتابخانە سەربازییەکاندا بوترێتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 386

Your Comment

You are replying to: .
captcha