سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕاسپێردراو ڕووبه‌ڕووی گوشاری كوتله‌كان ده‌بێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- په‌رله‌مانتارى پێشووی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: گوشارێكی سیاسیی زۆر له‌لایه‌ن كوتله‌كانه‌وه‌ له‌سه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆک وه‌زیرانى ڕاسپێردراو هه‌یه ‌و پێشى وایه‌ به‌هۆى هه‌وڵى كه‌مكردنه‌وه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه‌ كێشه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان كوتله‌كانه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر له ‌لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا وتوویه‌تى: "عادل عه‌بدولمه‌هدى به‌رنامه‌یێكى حكوومى داناوه‌ و تێیدا به ‌شێوه‌یێكى به‌رچاو هه‌وڵى كه‌مكردنه‌وه‌ى وه‌زاره‌ته‌كان و پۆسته‌ حكومییه‌كان ده‌دات به‌ڵام ڕووبه‌ڕووی گوشاری زۆرى حزبه‌ سیاسییه‌كان ده‌بێته‌وه‌".

ناوبراو وتیشى: "ئه‌و هێزانه‌ گوشاری زۆریان له‌سه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدى دروست كردوووه‌ بۆ ڕازی بوون له‌سه‌ر كاندیده‌كانیان ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام داوا ده‌كات هیچ لایه‌نێک ده‌ستوه‌ر نه‌داته‌ پێكهێنانى حكوومه‌ت".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى پێشوو ڕوونیشی كردۆته‌وه‌ سه‌رۆک وه‌زیرانى ڕاسپێردراو داواى له‌ كوتله‌كان كردوووه‌ بۆ هه‌ر وه‌زاره‌تێک 4 كه‌س دیارى بكه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنى یه‌كێكیان، هه‌روه‌ها پێویسته‌ حكوومه‌تى داهاتوو مافى سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان بپارێزێت وه‌ک توركمان و مه‌سیحى و كه‌مه‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانى دیكه‌ش.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38555

Your Comment

You are replying to: .
captcha