به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆنتڕۆڵی کورد له‌سه‌ر شاری زۆرینه عه‌ره‌بنشینی مه‌نبه‌جی سووریا له ساڵی 2016 و پاش کۆنتڕۆڵکردنی ئه‌و شاره له بنده‌ست داعش بۆته بیانوویێک بۆ تورکیا که جاروبار هێرش بکاته سه‌ر کورده‌کان و ئه‌و بابه‌ته‌ش بۆته‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌مریکا و تورکیا بگه‌نه ڕێککه‌وتن و ئه‌مریکاش داوا له کورد بکات که ئه‌و شاره به‌جێ بێڵێت بۆ ئه‌وه‌ی هێزی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج ئه‌و شاره کۆنتڕۆڵ بکه‌ن.
تورکیا هه‌میشه ئیدعای کردوووه که به تێپه‌ڕبوونی زیاتر له سێ مانگ له ڕێککه‌وتنی مه‌نبه‌ج، ئه‌مریکا ئه‌و ڕێککه‌وتنه جێبه‌جێ ناکات و کورده‌کانیش هێشتاکه له‌و شاره‌دان.
هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیک نووسیی: به‌پێی هه‌ندێک ڕاپۆرت به‌و شێوه‌یه که ڕێککه‌وتن کرابوو هێزه‌کانی یه‌په‌گه شاره‌که‌یان بهجێنههێشتوووه.
هه‌ندێک له میدیاکانی تورکیاش ئیدعا ده‌که‌ن که هێزه کوردییه‌کان چوونه‌ده‌ره‌وه له‌و شاره ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه و جه‌ختیان کردوووه که ڕووبه‌ڕووی هێزه‌کانی تورکیا ده‌بنه‌وه و به‌رگریی له‌و شاره ده‌که‌ن.
ئه‌مریکا و تورکیا به‌پێی ڕێكکه‌وتنی هاوبه‌ش له‌سه‌ر مه‌نبه‌ج، ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ورییه‌ی جیا به‌ڵام هه‌ماهه‌نگیان له ده‌وروبه‌ری شاری مه‌نبه‌ج ده‌ست پێ‌کرد و به‌و شێوه‌یه که جه‌یمز ماتیز وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا ڕایگهیاندوووه هێزه‌کانی دوو وڵات خه‌ریکن ڕاهێنانی سه‌ربازی بۆ ده‌ستپێکردنی ده‌ورییه‌ی هاوبه‌ش له ده‌وروبه‌ری شاری مه‌نبه‌ج ده‌بینن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment