کوردپرێس:
بەپێی راگەیێندراوی راگەیاندنی راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی و جۆن ویلکس چۆنێتیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا و په‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه‌كانی عێراقیان تاوتوێ كردووە، هەروەها به بایه‌خه‌وه گفتوگۆیان له‌باره‌ی سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان كردووە.
مه‌سروور بارزانی پێشوازیی له پشتیوانییه‌كانی به‌ریتانیا بۆ هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی له بوارەکانی ئابووری و ئه‌منی و دادوه‌ری لە هەرێمی کوردستان كردووە.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، مەسروور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووە، به راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی، گفتوگۆی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێدەكات.
Your Comment