مەسروور بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا جەخت لە گرنگی سەقامگیری کوردستان دەکەنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە جۆن ویلکس، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد و دۆخی عێراق و پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان تاوتوێکرد.

کوردپرێس:

بەپێی راگەیێندراوی راگەیاندنی راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی و جۆن ویلکس چۆنێتیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا و په‌ره‌سه‌ندنه‌ سیاسییه‌كانی عێراقیان تاوتوێ كردووە، هەروەها به‌ بایه‌خه‌وه‌ گفتوگۆیان له‌باره‌ی سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان كردووە.

مه‌سروور بارزانی پێشوازیی له‌ پشتیوانییه‌كانی به‌ریتانیا بۆ هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی له‌ بوارەکانی ئابووری و ئه‌منی و دادوه‌ری لە هەرێمی کوردستان كردووە.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، مەسروور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووە، به‌ راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی، گفتوگۆی پێكهێنانی‌ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێدەكات.

News Code 38508

Your Comment

You are replying to: .
captcha