به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دوا به دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی بڕیاری ئاک‌پارتی که به سه‌رۆکایه‌تیی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا به‌ڕێوه چوو عومه‌ر چه‌لیک گوته‌بێژی ئاک‌پارتی کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانی ساز کرد.
گوته‌بێژی ئاک‌پارتی له‌باره‌ی بڕیاری په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له‌باره‌ی سندوقی دراوه‌وه گوتی: "ئه‌م هه‌ڵوێسته هه‌ڵوێستێكی دیموكراتی نییه. هه‌ڵوێستێكی هاوخهمانه نییه. به ته‌واوی هه‌ڵوێستێكی ئایدۆلۆژییه. به‌داخه‌وه په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا ئه‌م ره‌وته ئایدۆلۆژییه تا دێت زیاتر ده‌ست به سه‌ر په‌رله‌مانی ئه‌ورووپادا ده‌گرێت. هاوکێشه‌یێکی وایان دروست کردوووه وه‌ک ئه‌وه‌ی بڵێی که به‌و یارمه‌تییه دارایی بۆ سوورییه‌کان ده‌نێردرێت، کێشه‌ی دارایی دروست ده‌بێت. ئه‌و هاوکێشه‌یه زۆر مه‌ترسیداره".
چه‌لیک سه‌باره‌ت به سه‌ردانی ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌ڵمانیا گوتی: "ده‌توانین بڵێن که سه‌ردانه‌که‌ی به ئامانجی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی وڵاته‌که‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا و کردنه‌وه‌ی پهرهیێکی نوێ ئه‌نجام درا. هه‌ندێک هه‌واڵ و وتارمان بینیوه كه هه‌وڵێكی زۆریان پێوه دیاره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرنگیی ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌م سه‌ردانه و دوورخستنه‌وه‌ی كارنامه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی سه‌ردانه‌كه كه ته‌نانه‌ت شكۆی خۆشیان ده‌خاته كێشه‌وه".
چه‌لیک سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی په‌نابه‌ره سوورییه‌کان له تورکیا گوتی: "تا ئه‌و کاته‌ی شوێنێکی پارێزراو دروست ده‌کرێت، ئه‌وان له لای ئێمه به میوانی ده‌مێننه‌وه و به‌ده‌وام ده‌بین له به‌شکردنی نان و خواردنمان له‌گه‌ڵ ئه‌وان. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه تاقیکردنه‌وه‌یێکی مرۆییه بۆ ئێمه".
گوته‌بێژی ئاک‌پارتی له‌باره‌ی پێشنیاری مه‌هه‌په بۆ لێبوردن گوتی: "كاره‌كان و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی پارته‌كه ته‌واو نه‌بوووه. له قۆناغی كۆتاییداین به‌ڵام هێشتا خاڵی كۆتایی دانه‌نراوه."
ناوبراو له ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌که‌ی باسی له هه‌ڵوێستی قلیچدارئۆغڵو کرد و گوتی: "شتێکی دلخۆشکه‌ره که به‌ڕێز قلیچدارئۆغڵۆ هه‌ستیاری نیشان بدات به‌رامبه‌ر به‌و که‌سانه‌ی که په‌لاماری نوێژه‌کانمان و ئاڵامان بدات".
ئه‌و گوته‌بێژه له‌باره‌ی ڕه‌خنه‌کانی قلیچدارئۆغڵو که له بابه‌تی زانیاری دارایی کردبووی گوتیشی: "کێ زانیاری له‌باره‌ی داراییی وڵات به یه‌کێکی دیکه ده‌دات. زانیارییه‌کان له‌باره‌ی داراییی وڵات له ئه‌جیندای کۆماری تورکیادایه".
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment