هەڵبژێردرانی بەرهەم ساڵح دەیسەلمێنێت پەڕلەمانتاران خاوەن ڕای خۆیان بوون

بەشی جیهان- ڕناد مەنسوور لە بارەی هەڵبژێردرانی بەرهەم ساڵح وەکوو سەرکۆماری عێراق وتوویەتی پێچەوانەی زۆرینەی پۆستە سیادییەکانی عێراق کە بە ڕێککەوتنی ژێربەژێر دەکرێت، سەلماندی کە پەڕلەمانتاران خاوەن ڕا و پڕۆژەی خۆیانن.

کوردپرێس:

شەوی ڕابردوو بۆ یەکەم جار سەرکۆماری عێراق بە دەنگی ڕاستەوخۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا. ئەوەش لە کاتێکدایە خولەکانی پێشووتر کاندیدێکی هاوبەش لەلایەن پارتی و یەکێتییەوە دیاری دەکرا و دەنێردرایە پەڕلەمان بۆ ئەوەی دەنگی متمانەی پێ بدرێت.

بۆ یەکەم جار ئەمساڵ دوو حیزبی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستان نەیانتوانی لە سەر کەسایەتییێکی هاوبەش کۆدەنگ بن و هەر یەکەو کاندیدێکی سەربەخۆیان ناردە بەغدا. بەرهەم ساڵح وەکوو نوێنەری یەکێتی و فواد حسێن وەکوو نوێنەری پارتی بۆ ئەو پۆستە کاندید کران و لە ئەنجامی خولی دووهەمی دەنگدانی پەڕلەماندا ئەگەرچی فواد حسێن کشایەوە بەڵام داوای کشانەوەکەی لەلایەن سەرۆکی پەڕلەمانەوە ڕەت کرایەوە و لە ئەنجامدا بەرهەم ساڵح بە زۆرینەی دەنگی پەڕلەمانتاران وەکوو سێهەم سەرۆککۆماری کوردی عێراق هەڵبژێردرا.

ڕناد مەنسوور چاودێری سیاسی لە پەیمانگای چەتم هاوس لە بارەی هەڵبژرادنی پەڕلەمان بۆ دیاریکردنی پۆستی سەرۆککۆمار و ئەو جیاوازییەی لەگەڵ خولەکانی پێشووتر هەیبوو بە ڕۆیتەرزی وت: ئەگەرچی سەرکردەی بلۆکە سیاسییەکان هەوڵیان دا بە ڕێککەوتن مەسەلەی سەرۆککۆمار یەکلا بکەنەوە بەڵام نەیانتوانی و نوێنەرانی پەڕلەمان ئەو مەسەلەیەیان تەواو کرد.

ناوبراو ئەوەشی زیاد کرد کە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی متمانەی بەو کاندیدە دا کە پێیان وایە زیاترین دەوری ئیجابی دەبینێت لە یەکڕیزی و یەکپارچەییی عێراق.

News Code 38492

Your Comment

You are replying to: .
captcha