کوردپرێس:
دوای ئەوەی فوئاد حسین کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کشانەوەی خۆی ڕاگەیاند لە خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆکاتی کۆمار، بەڵام سەرۆکی پەرلەمان داواکەی رەتکردەوە بەو پێیە یاسا ڕێگە نادات کاندیدێکی تر بچێتە شوێنەکەی تا ئەو کاتەی بە نوسینی خۆی و واژۆکەی داوای کشانەوە پێشکەش بە سەرۆکی پەرلەمان دەکات.
فوئاد حسین لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماردا ٨٩ دەنگی پەرلەمانتارانی بە دەستهێنا.
هاوکات مەسعوود بارزانی چەند خولەکێک پێش تەواوبوونی پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێی عێراق لە پەیامێکدا وتوویەتی: بەڕێوەچوونی ئێستای هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق پێچەوانەی ئەو نەریتەیە كە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار لە گەڕەكانی رابردوو پەیڕەوكراوە. یان دەبوایە كاندیدێكی كورد لەنێو گەورەترین كوتلە بەربژێر كرابا یانیش فراكسیۆنە كوردییەكان یەكلاییان كردبا
پێشتیرش فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دانیشتنی پەرلەمان کشانەوە و بەشداری خولی دووەمی دەنگدانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ناکەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment