ئه‌ردۆغان: ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كانمان ئاسايی بكه‌ینه‌وه‌

به‌شی تورکیا- سه‌رۆک كۆمار توركیا ده‌ڵێت که‌ وڵاته‌كه‌ی هیواداره‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوووه‌كانی ئه‌مریكا ئاسایی بكاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 1ی تشرینی یه‌که‌می 2018 ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی خولێکی نوێی په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی ڕای‌گه‌یاند: "به‌ پشتیوانیی خودا هیوای دروستکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌نقه‌ره‌ و واشنتۆن ده‌خوازین."

سه‌رۆک كۆماری توركیا ڕاشیگه‌یاند که‌ ده‌یانه‌وێت وه‌ک ڕابردوو له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی ستراتێژی، په‌یوه‌ندییه‌ سیاسی ‌و ئابوورییه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا به‌رده‌وام بێت.

له ‌ماوه‌ی ڕابردوودا به‌هۆی قه‌شه‌ ئه‌ندرۆی ئه‌مریكییه‌وه‌ كه‌ ئێستا له‌ توركیا به ‌تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تی گوله‌ن ده‌ستگیر كراوه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌‌ و واشنتۆن گه‌یشتوووه‌ته‌ ئاستێكی خراپ، هاوكات به‌هۆی سزای ئه‌مریكا به‌ سه‌ر توركیا به‌های لیره‌ی توركی دابه‌زینێكی به‌رچاوی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38462

Your Comment

You are replying to: .
captcha