کۆمیسیۆن ئه‌نجامی جیاکردنه‌وه‌ی 86%ی ده‌نگه‌کان بڵاو ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجامی جیاکردنه‌وه‌ی 86 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان بڵاو ده‌کاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌نجامی جیاکردنه‌وه‌ی 86%ی ده‌نگدانی گشتی بڵاو ده‌کرێته‌وه‌ و به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی کۆمیسیۆن، پارتی 43%ی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ستهێناوه‌.

ئه‌نجامی جیاکردنه‌وه‌ی 86%ی ده‌نگه‌کان به‌مشێوه‌یه‌یه‌:

پارتی دیموکراتی کوردستان 43%

ژماره‌ی ده‌نگ: 563 هه‌زار

43 کورسی

یه‌كێتی نیشتمانیی کوردستان: 20.4%

ژماره‌ی ده‌نگ: 267 هه‌زار

20 کورسی

بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان: 12.8%

ژماره‌ی ده‌نگ: 167 هه‌زار

13 کورسی

نه‌وه‌ی نوێ: 8.8%

ژماره‌ی ده‌نگ: 116 هه‌زار

9 کورسی

کۆمه‌ڵ: 7.5%

ژماره‌ی ده‌نگ: 98 هه‌زار و 500

7 یان 8 کورسی

به‌ره‌و ئیسڵاح: 5.6%

ژماره‌ی ده‌نگ: 74 هه‌زار

6 کورسی

سه‌رده‌م: 1.1%

ژماره‌ی ده‌نگ: 15 هه‌زار

1 کورسی

شایانی باسه‌؛ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ (30-9-2018) هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی کوردستان به‌ڕێوه‌ چوو و کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێمی کوردستان ڕێژه‌ی به‌شداریی له‌ ده‌نگدانی گشتی بۆ په‌رله‌مانی کوردستان راگه‌یاند.

ئه‌نجامی ڕێژه‌ی به‌شداری به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

پارێزگای هه‌ولێر: 58.58%

پارێزگای سلێمانی: 54.90%

پارێزگای دهۆک: 61.87%

پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌: 60.90%

کۆی گشتی: 57.96%

له‌ ده‌نگدانی تایبه‌تدا ڕێژه‌ی به‌شداریی ده‌نگده‌ران گه‌یشته‌ 91% که‌ پرۆسه‌ی ده‌نگدان ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو به‌ڕێوه‌چوو.

سه‌رچاوه‌: ڕووداو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38461

Your Comment

You are replying to: .
captcha