به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ یه‌ک ڕۆژ پاش به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی کوردستان ڕایگه‌یاند که ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه و له چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا هه‌ڵوێستى کۆتاییی جووڵانه‌وه‌که‌یان ڕاده‌گه‌یه‌نن.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 30ی ئه‌یلوولی 2018 ده‌نگدانی گشتیی بۆ ھه‌ڵبژاردنی پێنجه‌م خولی په‌رله‌مانی کوردستان به‌ڕێوه چوو که 57 له‌سه‌دی ده‌نگده‌ران به‌شدارییان له پڕۆسه‌که‌دا کرد.
به وته‌ی چاودێرانی سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدانیش؛ ساخته‌کاریی له پرۆسه‌که‌دا ئه‌نجام دراوه و پیشێلکاری به‌رامبه‌ر نوێنه‌ری لیست و قه‌واره به‌شداره‌کانی ھه‌ڵبژاردنه‌که‌دا کراوه.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment