نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی به‌غدا ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- پێشبینی ده‌کرێ سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان که‌ هاوکات جێگری سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌ بچێته‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ مه‌به‌ستی کارکردن بۆ سه‌رخستنی کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان و درێژه‌دان به‌ گفتوگۆکانی شاندی پارتی له‌ شاری به‌غدا، پێشبینی ده‌کرێ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ١ی ١٠ی ٢٠١٨ نێچیرڤان بارزانی بچێته‌ به‌غدا.

بڕیاره‌ کاتژمێر ٨ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 1ی تشرینی یه‌که‌م په‌رله‌مانی عێراق بۆ دیاری کردنی سه‌رۆک کۆماری عێراق کۆ ببێته‌وه‌.

هه‌ریه‌ک له‌ فوئاد حوسێن له‌لایه‌ن مه‌سعوود بارزانی و پارتییه‌وه‌ و به‌رهه‌م ساڵح له‌لایه‌ن یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانه‌وه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق کاندید کراون و ژماره‌یێک کاندیدی دیکه‌ش هه‌ن.

سه‌رچاوه‌: باسنیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38432

Your Comment

You are replying to: .
captcha