کوردپرێس:
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی كۆبونه‌وه‌كه، له باره‌ی پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی ناوه‌ندی له به‌غدا. كۆبونه‌وه بڕیاریدا كه یه‌كگرتوو به‌شداری له‌و كابینه‌یه‌دا ناكات، و هاوكات خه‌بات و به‌رگریكردنیله مافه ڕه‌واكانی گه‌لی كورد به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێ و نایبه‌ستێـه‌وه به به‌شداربوون وه‌رگرتنی شایسته‌ی هه‌ڵبژاردنی حزبی خۆی له حكومه‌تی ناوه‌ند.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، له لایێكی تره‌وه كۆبوونه‌وه جه‌ختی كرده‌وه له سه‌ر ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم له به‌رانبه‌ر گرانبوونی بێ سنوری نرخی پێداویستیه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی هاوڵاتیان و پشتیوانی خۆشی ده‌ربڕی بۆ مامۆستایانی وانه‌بێژ و فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست و داوایكرد هه‌رچی زووتره حكوومه‌تی هه‌رێم داوا ڕه‌واكانیان بۆ دامه‌زراندن جێ به‌جێ بكات.
یه‌كگرتووی ئیسلامی به‌لایه‌نێكی براوه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌ژمارده‌كرێت و توانی كورسیه‌كانی له 2 كورسی له په‌رله‌مانی عێراق بۆ چوار كورسی زیاد بكات.
Your Comment