به‌ره‌ی توركمانی: ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن قبووڵ ناکه‌ین

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆكی لیستی به‌ره‌ی توركمانی رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌باره‌ی ده‌نگدانی لایه‌نێكی ده‌سه‌ڵات به‌ لایه‌نێكی توركمان ڕاست بن ئه‌وا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئایدن مه‌عرووف سه‌رۆكی لیستی به‌ره‌ی توركمانی ڕای‌گه‌یاندوووه‌: "پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌ گشتییه‌كه‌ی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان‌ به‌ باشی به‌ڕێوه‌ چوو و ئێمه‌ وه‌كوو به‌ره‌ی توركمانی به‌شداریمان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌که‌ کرد به‌ڵام مه‌ترسیمان له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت هه‌بوو كه‌ ڕۆژی 28ی ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه‌چوو، وه‌ک له‌ میدیاكان باس كراوه‌ گوایه‌ لایه‌نێكی ده‌سه‌ڵات ده‌نگیان به‌ لایه‌نێكی توركمان داوه‌ و بێگومان ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی خراپ دروست ده‌كات ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ راست بێت ئه‌وكات ئێمه‌ ئه‌نجامی پڕۆسه‌كه‌ ره‌ت ده‌كه‌یه‌نه‌وه‌".

ئایدن مه‌عرووف گوتیشی: "وه‌كوو توركمانه‌كان به ‌شێوه‌یێكی ئه‌كتیڤ به‌شداریمان له‌ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن کرد و ئامانجمان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌نگی پێویست به‌ده‌ستبهێنین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی توركمانه‌كان بین".

له‌ خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ره‌ی توركمانی خاوه‌نی یه‌ک كورسی په‌رله‌مانی بوووه‌ و له‌ ئێستاشدا 5 كاندیدی هه‌یه‌ بۆ په‌رله‌مانی كوردستان.

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 30ی ئه‌یلوول پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بۆ خولی پێنجه‌می ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌ چوو كه‌ تیایدا 772 كاندید له‌ 29 قه‌واره‌ی سیاسییدا كێبڕكێ له‌سه‌ر 111 كورسی په‌رله‌مانیی ده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38421

Your Comment

You are replying to: .
captcha